
دەنگ نێت
بڕیاری سزادانی ژمارەیەک مامۆستا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلارەوە، نیگەرانی مامۆستایانی لێدەکەوێتەوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت: حکومەت قەرزاری مامۆستایانە، مامۆستایەکیش دەڵێت: لە دادگا سکاڵا تۆماردەکەین.
رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە: بەپێی دو نوسراوی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار، بڕیار دراوە بە هەژمارکردنی ئامادەنەبون 'غیاب' بۆ ٦٠ مامۆستای سنورەکە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، مامۆستایان نیگەرانی خۆیان لە رێکارەکەی پەروەردەی کەلار دەربڕی.
ئازاد حەسەن- سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان، لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک دەڵێت: "هەرمامۆستایەک غیاب بدرێت سکاڵای یاسای دەکەین، چونکە حکومەت قەرزاری مامۆستایە".
ئەم قسەیە مامۆستایەکی دیکەش جەختی لێدەکاتەوە.
کاروخ عومەر- مامۆستا لە ئامادەیی باکور لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: "ئەم کارە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە، هەربۆیە سەرەتای هەفتەی داهاتو سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار تۆمار دەکەین بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات".
هاوکات مامۆستایان باس لە بونی "ناعەدالەتیی" دەکەن لە بڕیارەکەدا.
هاوڕێ عادل- بەڕێوبەری قوتابخانەی گوندی تەپەسپی، بە رادیۆی دەنگ وت: من لە لادێیەکی دور دەوام دەکەم، تەنها من لە قوتابخانەکە غیاب دراوین، ١٥ لادێی لەوەی من نزیکتر هەیە، کەچی بەسەر ئەواندا تێپەڕیون و هاتون منیان غیاب داوە.
م. کاروخ عومەر، جەخت لە بونی "ناعەدالەتیی" لە بڕیارەکە دەکاتەوە و وتی: مامۆستایەک غیاب دراوە بایکۆتی کردوە، بەڵام لەهەمان قوتابخانە جێگری بەڕێوبەرەکەی لەم وڵاتە نەبوە ئەسڵەن غیاب نەدراوە، من غیاب دراوم، کەچی لەگەڵ قوتابخانەکەمدا قسەم کردوە، وتویانە نەهیچ کەس و لیژنەیەک هاتوە بۆ وەرگرتنی غیابات، نە ئێمەش ناومان بەرزکردوەتەوە.
وتیشی: "ئەمەش تێمان دەگەیەنێت کە ئەم ئیشانە بەمیزاج کراوە".
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان، پەیوەندی بە بەڕێوبەری پەروەردەی کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
زۆرترین بینراوەکان