
دەنگ نێت
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجامدانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ ٦ مامەڵە کراوە بە مەرج، لەنێوی دا دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
بەپێی نوسراوی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ژمارە (١٤٤١٢) کە لە (٧ـی ١١ـی ٢٠٢٣) دەرچوە، کردویەتی بە مەرج لە ئەنجامدانی ٦ مامەڵەدا، دەبێت کەسی مامەڵەکار هەڵبستێت بە ئەنجامدانی پشکنینی مادەی هۆشبەر.
بەپێی نوسراوەکە، مامەڵەکان بریتین لە: دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی، مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک، داواکاریی بۆ وەرگیران لە کۆلێژەکانی پۆلیس و سەربازیی، داواکاری خوێندنی باڵا، ئەوانەی لە سەندیکا و یەکێتییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیدا کاردەکەن، ئەوانەی داواکاری دامەزراندن پێشکەش بە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەن.
نوسراوەکە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەوە کردوە و داوایشیکردوە ئەم پشکنینە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی ئەنجام بدەن.
وەک لە نوسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، هۆکاری دەرکردنی نوسراوەکە، "بەمەبەستی بنبڕکردنی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر"ـە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
زۆرترین بینراوەکان