
دەنگ نێت
پلان هەبو بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا لەناو کێڵگەی نەوتی چیاسورغ لە گەرمیان، بەڵام پلانەکە شکستی هێنا، بەوهۆیەی کێڵگەکە داخرا.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: پلان هەبو لەنێوان وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، وێستگەیەکی کارەبا لە کێڵگەی نەوتی چیاسورغ لە گەرمیان دابنرێت، بەڵام دانەنرا و ئێستاش کە کێڵگەکە داخراوە، پێناچێت بەمزوانە پرۆژەکە رۆشنایی ببینێت.
وتیشی: ئەگەر غازی ئەو کێڵگەیە بکرایە وێستگەی کارەبا، توانای هەبو نزیکەی ۳۰ بۆ ٤۰ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت، دواتر ئەو بڕە دەخرایە سەر تۆڕی گشتی کارەبای هەرێم و نزیکەی ۲ مێگاواتی دەچوە سەر بەشە کارەبای گەرمیان.
بەشە کارەبای گەرمیان نزیکەی ٤.۷٪ـی کۆی تەواوی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە هەرێم، ئەمەش دیاریینەکراوە بڕی چەند کارەبایە، بەڵام دەکەوێتە سەر بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارێکی کارەبای گەرمیانیش لە ئێستادا بڕی ٨۰ مێگاوات کارەبا بەر گەرمیان دەکەوێت.
کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتو لە ئیدارەی گەرمیان، هەریەکە لە کۆمپانیای پیت ئۆیڵ (٦٠٪)، جینهڵ ئینرجى (٢٠٪) و حكومهتى ههرێم (٢٠٪)ـی پشکی کێڵگەکەیان هەیە. کێڵگەکە بەرهەمی رۆژانەی کەم بوە و لەنێوان ١٥٠٠-٢٠٠٠ بەرمیل بوە و هەندێکجار زیادیکردوە، ماوەیەکی زۆریش کێشەی تێکەڵبونی ئاو بە نەوتەکەی هەبو، بەوهۆیانەشەوە نزیكهی مانگێكە کارەکانی راگیراوە و کۆمپانیاکە كارمهندهكانی ئیزنداوه كه ژمارهیان ٢٧ كارمهنده.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
زۆرترین بینراوەکان