
دەنگ نێت
لەبارەی بڕیاری فرۆشتنی ١٠ نان بە هەزار دینار، خاوەنی نانەواخانەیەک لە کەلار دەڵێت بەمپێیە بێت مانگانە ٣٠٠ هەزار دینار زیان دەکەین، بەڕێوبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیانیش دەڵێت: ئەگەر نانەواخانەکان زەرەر بکەن سەروی خۆمان ئاگادار دەکەینەوە.
حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ١٠ نان بە هەزار دینار بفرۆشرێت، بڕیارەکەشی لە هەولێرەوە خستە بواری جێبەجێکردنەوە سەرباری ناڕەزایەتی نانەواخانەکان.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە گەرمیان، ئەحمەد محەمەد، خاوەنی نانەواخانەی گەرمیان لەکەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: لەلایەن هیچ شوێنێکەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە و تائێستاش هەر شەش نان بەهەزار دینار دەفرۆشرێت.
وتیشی: ئەو ئاردەی خۆمان دەیکڕین نزیکەی ٢٢ هەزار دینارە، بەڵام ئەو ئاردەی بڕیارە بۆمان دابین بکرێت نزیکەی ٣٠ هەزار دینارە، ئەم نرخەش لەوەی خۆمان گرانترە و مانگانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دینار زەرەر دەکەین.
لایخۆشیەوە، حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: بڕیارەکە دراوە و چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەگەرمیان بانگهێشتی نانەواخانەکانمان کردوە و داوامان لێ کردون هەمو خەرجیەکانیان لە لیستێکدا بنوسن بۆ ئەوەی برانین ئەگەر لەزەرەریان بێت سەروی خۆمان ئاگادار بکەینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
زۆرترین بینراوەکان