
دەنگ نێت
بەپێی ئامارێک نرخی کرێی خانو لە گەرمیان بە رێژەی 15% بەرزبوەتەوە، کۆمەڵەی کرێنشینانیش دەڵێت: هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبونەوەیە، هاتنی خەڵکی بیانی بەتایبەت عەرەبە بۆ سنورەکە.
سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، سەیوان کەریم، بە رادیۆی دەنگی وت: کرێی خانو لەساڵی رابردودا بەرێژەی 15% زیادیکردوە، بەهۆی ئەوەی خەڵکی بیانی رو لەسنورەکە دەکەن، هەروەها خەڵکی لادێ رو لە شار دەکەن ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ گرانبونی نرخی کرێی خانو.
ساڵی رابردو لەگەرمیان نزیکەی 865 کرێنشین خۆیان تۆمارکردوە، لەکاتێکدا بەروارد بە ساڵانی رابردوو کە چەند هەزار کرێنشینێک خۆیان تۆمار دەکرد، کەمیکردوە، بەپێی ئامارێکی کۆمەڵەکەش لە هەمو گەرمیان نزیکەی 5 هەزار کرێنشین بونیان هەیە.
لەبارەی هۆکاری خۆتۆمارنەکردنی کرێنشینان، سەیوان کەریم وتی: هۆکاری سەرەکی ئەو فۆڕمە ئۆنلاینەیە کە دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڵاویان کردووەتەوە، کرێنشینان پشت بەوە دەبەستن بۆیە ناونوسینەکە کەمیکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
-
راپۆرتهێشتا فۆتۆگرافهریی باوی ماوه
-
زۆرترین بینراوەکان