
دەنگ نێت
هاوڵاتییەک رەخنە لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنوری گەرمیان دەگرێت بەوەی بە دەم کەیسی مناڵەکەیەوە نەهاتون کە خاوەنپێداویستیی تایبەتە، لەبەرامبەریشدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار دەڵێت: ئەو باوکە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی مناڵەکەی لە نەخۆشخانە دەرکردوە.
سامان جەلال، هاوڵاتییەکی دانیشتوی گەرمیانە، بە رادیۆی دەنگی وت: دوێنێ شەو مناڵێکیم کە خاوەنپێداویستی تایبەتە و "شلل دماغ"ـە، لەنەخۆشخانەی کفری بەهۆی ناجێگیری باری تەندروسیتییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کرا، لەکاتژمێر 4ـی بەیانیەوە تاوەکو 9ـی بەیانی بەهیچ شێوەیەک چارەسەری بۆ نەکرا و هیچ پزیشکێک پرسیاری لێ نەکرد.
وتیشی: بەو هۆیەوە لە بەیانییدا بردمە ئیدارەی گەرمیان بۆ بەمەبەستی سکاڵا و بۆئەوەی پەیوەندی بەنەخۆشخانەوە بکەن، دواتر لەئیدارەی گەرمیانەوە ناردمیان بۆ نەخۆشخانەی قەڵا لەوێش هیچ پزیشکێکی لێ نەبو و هیچ چارەسەرێکمان بۆ نەکرا، واتا لەو هەمو نەخۆشخانەیەی کەلاردا چارەسەر بۆ مناڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت نەکرا.
لەبەرامبەریشدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، ئەمشەو رونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو روداوەوە بڵاوکردوەتەوە و تیایدا دەڵێت: مناڵەکە لە کاتژمێر ٥:٣١ خولەکی بەرەبەیان هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان، لەپاش بینینی لەلایەن پزیشکی نیشتەجێ و پێدانی ئۆکسجین دواتر نێردراوە بۆ تیشک گرتن کە ئەنجامی تیشکەکە بە باشی دەرچوە، لەژێر چاودێری هێڵراوەتەوە و دۆخی تەندروستی جێگیر بووە تا کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی.
دەشڵێت: پاشان ڕێنمایی کراوە کە بیباتە بەشی ڕاوێژکاری بەیانیان بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی گشتی، بەڵام باوکی ئەو منداڵە لەسەر بەرپرسیاریەتی خۆی مناڵەکەی لە نەخۆشخانە بردۆتە دەرەوە، بێ پرسی هیچ کەس.
لایخۆشییەوە، سامان جەلال، باوکی ئەو مناڵە نەخۆشە، داوادەکات حکومەت لێپرسینەوە بکات لە روداوەکە و دەڵێت: تەندروستی لە گەرمیان گەیشتوەتە ئاستێکی یەکجار خراپ.
لەبەرامبەریشدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دەڵێت: داوا لە کەسوکاری نەخۆشەکان دەکەین کە لەکاتی هێنانی نەخۆشیان بۆ نەخۆشخانە پابەند بن بە رێنمایی پزیشکانەوە و ئارام بگرن و لە خۆیانەوە و سەربەخۆیانە نەخۆشیان لە نەخۆشخانە دەرنەکەن، چونکە ئەوکات هەر ئەنجامێکی نەخوازراوی لێکەوتەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانیشتویەکی گەڕەکی کەلاری نوێ: کۆمپانیا شوێنی شەقام و باخچەی کردوە بە خانو
-
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
زۆرترین بینراوەکان