
دەنگ نێت
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: بەتۆمەتی "چەواشەکاریی رای گشتیی" سکاڵای یاساییمان لەسەر کەناڵی روداو تۆمارکردوە.
شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٣، له گوندى ساڵح ئاغاى سهر به ناحیهى قۆرهتو لە گەرمیان، له كاتى ههوڵدان بۆ دهستگیركردنى تۆمەتبارێک، روبەڕوبونەوە لەنێوان تۆمەتبارەکە و چەند کەس و هاوڕێیەکی لەلایەک و مەفرەزەیەکی پۆلیس لەلایەکی دیکەوە رویدا، بەوهۆیەشهوه ٢ ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربون و تۆمەتبارەکانیش کە ژمارەیان بو بە پێنج کەس، هەڵهاتن.
رۆژی روداوەکە، تۆڕی میدیایی روداو راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لە راپۆرتەکەی دا وتەی لە دایک و خوشکی تۆمەتباری سەرەکى روداوەکە وەرگرتبو و تیایدا ئەوەیان رەدکردوەتەوە کە کوڕەکانی ئەوان نارنجۆکیان تەقاندبێت و تەقەیان کردبێت، بەڵکو هێزەکەی پۆلیسیان بە ئەنجامدانی ئەو کارانە تۆمەتبار کردبو.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پاش گوێگرتن لە وتەکانی ئافرەتەکە، وەکو بەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە هەمان رۆژ سکاڵای یاساییمان تۆمارکرد لە دژی ئەو کەناڵە، چونکە ناکرێت کەسێک خۆی تۆمەتبار بێت لێدوان بۆ کەناڵەکان بدات.
وتیشی: "دوای دەستگیرکردنی ئافرەتەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار دانی بەوەدا ناوە کە ئەو قسانەی کردویەتی هەموی پێچەوانەی راستیەکانە و هەر کوڕەکانی خۆی نارنجۆکیان تەقاندوە نەک پۆلیس".
ئەمەش لەکاتێکدایە دو رۆژ دوای روداوەکە پۆلیس دایک و دو خوشکی تۆمەتباری سەرەکی روداوەکەیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی رێگرییکردن لە مەفرەزەکەیان بۆ ئەنجامدانی کاری فەرمی خۆیان و لەوکاتەشەوە بە فەرمانی دادوەر راگیراون.
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەو دایک و کچانە پێش ئەوەی لێدوان بۆ ئەو کەناڵە بدەن تۆمەتباربون بەپێی ماددەی ۲۲۹ لە یاسای سزادانی عێراقی بەوەی رێگر بون لە پۆلیسەکانیان بۆ ئەوەی بە کاری خۆیان هەستن و رێگریان لێکردون.
دەشڵێت: "سکاڵامان دژی کەناڵی روداو تۆمار کردوە کە ناکرێت کەناڵێک راستیەکان بشێوێنێت و رێگا بە تۆمەتباران بدات لە کاتێکدا خودی خۆیان تۆمەتبارن و ناکرێت لێدوانی راستەوخۆیان لێوەربگیرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانیشتویەکی گەڕەکی کەلاری نوێ: کۆمپانیا شوێنی شەقام و باخچەی کردوە بە خانو
-
-
هەواڵلیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان پێکدەهێنرێت
-
-
هەواڵدواى 5 مانگ هێشتا سهرۆكێكى نوێ بۆ شارهوانى باوهنور دانهنراوه
-
-
بەرنامەدۆخی دەرمان و پێداویستیی له نەخۆشخانەی گشتی کەلار چۆنە؟
-
-
راپۆرتبەشداربوانی پڕۆژەی 'قەڵای شێروانە سیتی' ناڕهزایهتى دهردهبڕن
-
زۆرترین بینراوەکان