دەنگ نێت
نزیکەی مانگێکە مامەڵەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەگەرمیان راگیراوە، ئەویش بەهۆی ئامادەکاری بۆ دانانی سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، بەڕێوبەری پاسپۆرتی گەرمیانیش دەڵێت: هێشتا سیستەمە دەستی پێنەکردوە و لەڕێکاردایە.
ریاز محەمەد، بەڕیوبەری نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی٢ "گەرمیان"، بە رادیۆی دەنگی وت: سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنەکە لە رێکاردایە و کاری تێدا دەکرێت، هێشتا تەواو نەکراوە.
باسی لەوەشکرد: تا ژورەکان ئامادە دەکەن و ئامێرەکان ئەهێنن کاتی ئەوێت و لەئێستاشدا کار لەوە دەکرێت.
لە ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٣ـوە مامەڵەی دەرهێنانی و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە گەرمیان راگیرا، ئەمەش بەهۆی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پاسپۆرت.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان