دەنگ نێت
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان ئەمساڵ زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیار لە ناوەڕاست و خواروی عێراق و وڵاتی ئێرانەوە سەردانی سنورەکەیان کردوە، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری گەرمیانیش دەڵێت: پاکێچێکی گشتیاریمان پێشکەش بە کۆمپانیاکان کردوە بۆ زیادکردنی گەشتیار بۆ سنورەکە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان کە تایبەت دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئەمساڵ 564 هەزار و 226 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانی سنورەکەیان کردوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پار کە 460 هەزار و 623 گەشتیاربوە، زیادیکردوە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی ساردیی شوێنە گەشتیاریەکانی ناوچە کوێستانیەکان، لەگەڵ گروپە گەشتیاریەکانی سلێمانی رێککەوتوین کە گروپ بهێنن بۆ گەرمیان و هەروەها پاکێچێکی گەشتیاریمان دروستکردوە و داومانە بەکۆمپانیاکان، پاکێچەکەش بریتیە لەناساندنی شوێنە گەشتیاریەکانی گەرمیان بەگەشتیاران و زیادکردنی گەشتیار بۆ سنورەکە.
لەسنوری ئیدارەی گەرمیاندا 15 ناوچەی گەشتیاری هەیە، 8 ناوچەی گەشتیاری دەکەوێتە قەزای کەلار و سێ ناوچەش لەقەزای کفری و چوار ناوچەی دیکەش لەقەزای خانەقینه.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان