دەنگ نێت
بەپێی دواین ئامار ٦٩٪ـی رێگای کەلارـ سلێمانی تەواو بوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش دەڵێت: بەمشێوەیەی ئێستا پارە بدرێت بە سێ ساڵی تریش تەواو نابێت.
بە دوسایدکردنی رێگای کەلارـ سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە دەستیپێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە، ئەویش بەهۆی بونی قەیرانی دارایی و کێشە لە خەرجکردنی سولفەکانی دا.
لەبارەی ئەوەی کارەکانی رێگاکە چەندی تەواو بوە و گەشتوە بەچی، بەڕێوەبەری رێگاوبانی سلێمانی بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ٦۹٪ـی کارەکانی تەواو بوە،
محەمەد جەلیل، وتیشی: بەمشێوەیەی ئێستا پارە بدرێت بە سێ ساڵی تریش تەواو نابێت، بەڵام ئەگەر مانگانە ٩ ملیار دینار بۆ بەڵێندەر دابین بکرێت دەتوانرێت لە نزیکەی مانگی ٩ و ١٠ـی ساڵی داهاتودا تەواو بکرێت.
وتیشی: کارەکانی سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکە لەلای بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانە و تەنها ئێمە ئاگاداری ئەو ژمارانەین.
رادیۆی دەنگ لەمبارەوە چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان