
دەنگ نێت
بۆماوه‌ى 10 ساڵه داواكراوه فراوانكردن و چاكسازى بۆ پاڵاوگه‌كانى ئاوى كه‌لار بكرێت تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لاریش ده‌ڵێت: گوژمه‌ى هه‌ردو پاڵاوگه‌كه نزیكه‌ى 20 ملیۆن دۆلاره.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لە ساڵى 2014ـه‌وه چه‌ندینجار نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت كردوه بۆ فراوانكردن و چاكسازى كردن له هه‌ردو پاڵاوگه‌ى كه‌لار، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه، له كاتێكدا پلان و ده‌رخسته‌ى ئه‌و پاڵاوگانه گه‌شتوه‌ته وه‌زاره‌تیش.
وتیشى: ساڵى رابردو تیمێك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سه‌ردانیان كردین بۆ ئه‌وه‌ى پێویستیه‌كه بۆ خۆیان بیبینن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به شێوازێكى فه‌رمى و نوسراو هیچ وه‌ڵام نه‌دراوینەته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م پرۆژه‌یه ساڵانه ده‌یخه‌ینه پلانمانه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: گوژمه‌ى پاڵاوگه‌ى یه‌كه‌م نزیكه‌ى 12 ملیۆن دۆلاره، هاوكات گوژمه‌ى پاڵاوگه‌ى دوه‌میش نزیكه‌ى 6 ملیۆن دۆلاره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گه‌رمیان ناپرسێته‌وه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان