
دەنگ نێت
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان دەڵێت: داشکاندن لە پارەی قەرزی ئاو بۆ هاوڵاتیان کراوە و تا 3 مانگی تر بەردەوام دەبێت.
سالار عەزیز، بە رادیۆی دەنگی وت: بەپێی فەرمانێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، بڕیاردراوە بۆ ماوەی ٣ مانگ (لە ۱۰ـی۱۲ـی ٢٠٢٣ هەتا ۱۰ـی۳ـی ۲۰۲٤) دەرفەت بە هاوڵاتیان دەدرێت بۆ دانەوەی پارەکانی قەرزی ئاو بە داشکاندنی بڕی ١٥٪.
وتیشی: لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە لەگەرمیان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، داوا دەکەین لەهاوڵاتیان بۆ مەبەستی سودمەندبون لەو داشکاندنە سەردانی فەرمانگەکان بکەن.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان زیاتر لە 20 هەزار هاوبەشی ئاو لەسنورەکەدا هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
-
هەواڵ20 مامۆستای گەرمیان دەڵێن لە بەغداوە ناومان لە لیستی موچە دەرهێنراوە
-
-
هەواڵلەسەرەتای ئەمساڵەوە دارستانە دەستکردەکەی کەلار ئاو نەدراوە
-
زۆرترین بینراوەکان