دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان بونی سه‌گى بێلانه روى له‌زیادبون كردوه و تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه دروبخرێنهوه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دروستكردنى پەناگە بۆ داڵده‌دانى ئه‌و سهگانەش له ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: لە کەلار و رزگاریی زەوی شیاو نەبو بۆ دروستکرسنی پەناگەکە و لە سەرقەڵا زەویمان دیاریی کردوە و هێشتا رەزامەندی لەسەرنەدراوە.
عه‌مید: حسێن شێرزاد، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دروستكردنى پەناگە (شێڵته‌ر) بۆ داڵده‌دانى سه‌گى بێلانه له ئیداره‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: وه‌ك لیژنه‌كه هه‌مو رێكاره‌كانمان ته‌واو كردوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها ته‌رخانكردنى زه‌وییه بۆ ئه‌و شێڵتهرهى بڕیاره دروست بكرێت، كه‌ده‌بێت له شوێنێک بێت دوربێت له نیشته‌جێبون.
وتیشى: له قه‌زاى كه‌لار زه‌وی نیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له ناحیه‌ى رزگاریش نزیكه له شوێنى نیشته‌جێبون، بۆیه بڕیارمان داوه شێڵتەرەکە له ناحیه‌ى سهرقهڵابێت ئه‌گه‌ر زه‌وى به‌رده‌ست بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كشتو‌كاڵى گه‌رمیان قسه‌مان كردوه و چاوه‌ڕوانین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: كه زه‌ویمان بۆ ته‌رخان كرا‌و شێڵتهرهكهمان بونیاد نا ئه‌وكات ستافیشى بۆ داده‌نێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
-
زۆرترین بینراوەکان