دەنگ نێت
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ئەو ئۆتۆمبیلانەی پێیان دەوترێت "مەلیکە"، دەڵێت: تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستانەوە.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لیژنەی ئەمنی شار کۆبوەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە "مەلیکە" ناسراون و لە دەرەوەی شارەوە دێتە ناو شار دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بەهۆکاری ئەوەی ژمارەیان زیاد نەبێت.
وتیشی: دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانەی جۆری "مەلیکە" بکرێت کە کۆدیان هەیە، ئێستا هەوڵدەدرێت لە باشوری عێراقەوە ژمارەیەکی زۆرتری ئەو ئۆتۆمبیلانە بهێنرێنە ناو شارەوە.
جەختیشیکردەوە: لە ئێستادا لە بازگەکان رێگریان لێدەکرێت بۆ ئەوەی نەهێرێنە ژورەوە.
لەبارەی چارەنوسی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆدیان نیە لەکاتێکدا لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتوە کە تەنها ئەو ئۆتۆمبیلانە بچن بۆ هەولێر بۆ پشکنین کە کۆدیان هەیە، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان دەلێت: تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی وانیە بۆ ئۆتۆمبیلە بێ کۆدەکان، بەڵام دەکرێت بڕیارێکیان بۆ دەربکرێت بۆ ئەوەی چارەنوسیان دیاری بکرێت.
"مەلیکە" کە لە بنەڕەتدا جۆری تۆیۆتا کراونە، بەو ئۆتۆمبیلانە دەوترێت کە خوار مۆدێل و تابلۆ و ساڵنامەیان نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان رونکردنەوە لەسەر دواکەوتنی دەستپێکردنی خولی پێداگۆجی دەدات
-
-
هەواڵقایمقامی کەلار: ئامادەکاریی پێویستمان بۆ لافاو کردوە و تائێستا دۆخەکە باشە
-
-
هەواڵلەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی
-
-
هەواڵباوەنوریش ئامێری راکێشانی پارەی تیا نییە
-
-
هەواڵلەگەرمیان دهست به دابهشكردنى زهوى دهكرێت
-
زۆرترین بینراوەکان