
كاوه شێخ عهبدوڵڵا
مەلایەک لەگەڵ فەقێیەکی خۆی، لەسەر پرسێکی شەرعیی دەبێتە مشتومڕیان. فەقێکە زیاد لە جارێ دەڵێ مامۆستا وا نییە!
مەلا زۆری پێناخۆشە کە فەقێیەکی کرچوکاڵ ڕێی شەرعی لێ بگرێ بۆیە توڕە دەبێ و دەڵێ: ئەی وا نییە چۆنە؟
فەقێکە خوێنساردانە دەڵێ: نازانم چۆنە بەڵام دەزانم وا نییە!
ئەم وەڵامەی فەقێکە، بۆ ئەم بارودۆخە شێواوەی کوردستانی عێراقیش زۆر تەواوە. ئێمەیش دەڵێین نازانم چۆنە، بەڵام دڵنیاین ئاوا نابێ و ناچێ بەڕێوە.
موچە نادرێ و تادێت خەڵک ریسوا دەکرێ، کەچی سەرۆکی حکومەت و میدیاکەی هەر ڕوونکردنەوەی ناڕوون دەدەن!
میدیاکان بە پارەی زەوتکراوی میللەت دەژین، کەچی هەر خەریکی گواستنەوەی هەواڵی بەدبەختی و بچارەیی خەڵکن!
حزبەکان لە حکومەتدان، کەچی پرتەوبۆڵەیان دێت لە دەستی حکومەت.
یەکێک لە تەعریفەکانی قەیران ئەوەیە: کە تێکچوونێکی کاتییە و دەکرێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەسەریدا زاڵ ببی.
ئێ وا بۆ شەش ساڵ دەچێ ئێمە لە قەیرانی ئابوورییداین... خۆی ڕاستییەکەیش قەیران نییە بەڵا و کارەساتی یەکێتی و پارتییە و سەپێنراوە بەسەر داهات و دەرامەتی نیشتمانییماندا... کەچی هێشتا هەر لە قەیرانداین!
قەیران کە درێژەی کێشا دەبێتە کارەسات، کورت و پووخت کوردی عێراق لە قەیراندا نییە، بەڵکو لەناو کارەساتداین. کارەساتێک کە تەنیا بوومەلەرزەیەکی سیاسیی بە هەشت پلەی رێختەر دەتوانێ قڵپی بکاتەوە!
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرکردەیەکی بەدر لە شاخی ئەزمەڕەوە رایدەگەیەنێت لیستیان دەبێت بۆ هەڵبژاردنی خانەقین
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازایی گەرمیان: ئەگەر موچە خراپ بێتەوە بایکۆتیش سەرهەڵدەداتەوە
-
-
هەواڵنوسینگەی حەج و عەمرەی گەرمیان: هەتا ٥ رۆژی تر دەتوانن سەفەری عەمرە بکەن
-
-
هەواڵچالاکوانان: سەرلەنوێ کارگەکان دەستیانکردوە بە تێکدانی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان لەبارەی دانانی تاوەری کارەبا لە نزیک شوێنی نیشتەجێبونەوە رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان