
رادیۆی دەنگ
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت نازناوێك به باڵاى چیرۆكى میمكه فاتمه‌دا ببڕین، ئه‌وه بێشك "كاره‌سات" باشترین نازناو و ناونیشانه، چونكه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا هاتوه‌و ئه‌و سته‌مه‌ى به‌رامبه‌رى كراوه، ژیانى بۆ هه‌میشه كردوه به دۆزه‌خێك كه‌نه‌توانێت لێی قوتار بێت. ژنێك له‌سه‌ر بێشكه "لانك" ده‌درێت به‌پیاوێك كه ئامۆزاى خۆیه‌تى و 30 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته "كه‌مئه‌ندام"، كه‌چى روبه‌ڕوى چه‌ندین جۆری تر له ئه‌شكه‌نجه‌و سته‌م ده‌بێته‌وه.
تیمی رێكخراوى وادی ئه‌ڵمانى، كه میمكه (فاتمه)یان بینی، له گوندێكى گه‌رمیان نیشته‌جێبو، به ناسۆر و خه‌مێكى زۆره‌وه، باسی چیرۆكه‌كه‌ى بۆ دامه‌زراندین و كه‌وته گێڕانه‌وه‌ى.
وتى: "له‌دایكبوم له‌ناو بێشكه له‌ئامۆزایه‌كى 33 ساڵه‌م ماره كرام، به چوار ساڵ له‌دواى له‌دایكبونم دایكم مرد، له‌گه‌لأ تاقه براكه‌م بێ‌ناز كه‌وتین، باوكم ژنى دوه‌مى هێنا".
فاتمه، به حه‌سره‌ته‌وه چیرۆكه خه‌مگینه‌كه‌ى درێژه‌پێدا "بوم به 12 ساڵ لێره‌وه نه‌هامه‌تیه‌كانم ده‌ستیپێكرد، رۆژێك باوه‌ژنم وتى ئه‌مشه‌و ماره‌ت ده‌بڕن، زۆر ده‌ترسام وامده‌زانى پارچه‌یه‌ك له‌له‌شم ده‌بڕن, خێرا له‌پشقلدانه‌كه‌مان (شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى پشقلی ئاژه‌ڵ) خۆم شارده‌وه".
وتیشی: "بێ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندیم وه‌رگرن هه‌مو كارێكى هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ته‌واو كرد له‌كاتێكدا من هه‌ر له پشقلدانه‌كه دا خۆم حه‌شار داب‌و, دواى ئه‌وه‌ى میوانه‌كان چونه‌وه باوه‌ژنم وتى وه‌ره ده‌ره‌وه میوانه‌كان رۆشتنه‌وه، وتم: خۆ هیچ له‌شمیان نه‌بڕى! باوه‌ژنم داى له قاقاى پێكه‌نین و وتى باوك‌و براكه‌ت تۆیان ماره‌كردوه له‌ئامۆزاكه‌ت".
فاتمه، ئه‌و ساته‌ى كه هه‌واڵی به‌شودانى پێدراوه به‌مشێوه‌یه بۆ گێڕاینه‌وه "كه‌ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست ئاواتم به‌مه‌رگ خواست، ده‌ستم به‌گریان‌و پاڕانه‌وه كرد له‌به‌رده‌م باوك‌و براكه‌م و وتم شوى پێناكه‌م ته‌مه‌نى گه‌وره‌یه‌و كه‌مئه‌ندامه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن‌یان لێكردم ئه‌گه‌ر رازى نه‌بم به‌ئامۆزاكه‌م ئه‌وا ده‌مكوژن".
ئه‌گه‌رچی ساڵانێكى زۆر له ته‌مه‌نى تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا فاتمه نه‌یتوانیوه له‌ناخی خۆیدا له باوكی خۆشبێت و "گه‌ردنى ئازاد بكات"، چونكه وه‌كخۆی ئاماژه‌ى بۆكرد، هه‌مو ژیانى به‌هۆی بڕیاره‌كانى باوكی، بوه‌ته "كۆڵێك خه‌م و خه‌فه‌ت".
له‌باسی ژیانى هاوسه‌رگیریی، فاتمه وتى: "هه‌مو رۆژێك مێرده‌كه‌م قسه‌ى ناشرینى پێده‌وتم و لێیده‌دام، تا له‌لێدانم ماندو ده‌بو ئینجا شوبراكانم ده‌ستیان ده‌كرده لێدانم، ئه‌وه‌نده مناڵ بوم ده‌ترسام لاى مێرده‌كه‌م بخه‌وم ده‌چوم له‌نێوان هه‌ردو دشه‌كه‌م (خوشكى مێرد) ده‌خه‌وتم دواتر مێرده‌كه‌م ده‌هات به‌زۆر ده‌میبرده ژوره‌كه‌ى خۆى".
پوره فاتمه‌ى مناڵ وخه‌م پڕ له‌دڵ نه‌یده‌زانى له‌كوێوه باسی تاوانه‌كانى ماڵه باوانى خۆى و مێرده‌كه‌ی بكات، وتى: "رۆژێك مێرده‌كه‌م و شوبراكانم زۆریان لێدام چومه‌وه ماڵى باوكم، باوكم كه‌زانى تۆراوم له‌بری دڵنه‌وایی كه‌چى لێیدام و لێم توڕه‌بو، وتى: (تۆ ده‌ته‌وێت شه‌ره‌فم بشكێنى، چۆن ده‌بێت ژن له‌مێرده‌كه‌ى بتۆرێت؟ له‌به‌ر تۆ قابیله حاشا له‌برازاكانم بكه‌م؟) هه‌رچه‌نده باوه‌ژنم هه‌وڵى ده‌دا رایگرێت‌و لێم نه‌دات سودى نه‌بو، به‌مێرده‌كه‌مى وت وه‌ره بیبه‌ره‌وه, مێرده‌كه‌شم له‌گه‌ڵ شوبراكانم هاتن هه‌ر له‌ماڵى باوكمه‌وه تاماڵى خۆیان به قژ رایانكێشام‌و بردمیانه‌وه بۆ ماڵى خۆیان".
كاره‌سات و ناخۆشیه‌كانى ژیانى میمكه فاتمه به‌رده‌وام بو، وتی: "تا چوار ساڵ مناڵم نه‌بو ماڵى خه‌سوم قسه‌یان پێده‌وتم و ده‌یان وت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت ناخه‌وى بۆیه مناڵت نابێت، رۆژێك بردمیانه لاى دكتۆر بۆ ئه‌وه‌ى مناڵم ببێت دكتۆره‌كه وتى ئه‌مه زۆر مناڵه‌و مناڵدانى مناڵ هه‌ڵناگرێت بۆیه جارێ ناتوانێت مناڵى ببێت".
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه‌دواى چوار ساڵ بوم به‌خاوه‌ن كچێك، زۆر دڵخۆشبوم وتم له‌وانه‌یه ئیتر باشبن له‌گه‌ڵم, چونكه ئه‌وان به‌رده‌وام داواى مناڵیان لێده‌كردم "به‌ڵام ئه‌م مناڵه‌ش نه‌یتوانى ئه‌و زوڵم و سته‌مانه راگرێ كه‌به‌رانبه‌رم ده‌یانكرد, دواتر بوم به‌خاوه‌نى 3 كچ و 4 كوڕ، كه‌چى ژیانه تاڵه‌كه‌م هه‌ر به‌رده‌وام بو".
فاتمه، گێڕایه‌وه كه‌ئێستا مێرده‌كه‌م نه‌خۆشه‌و له‌سه‌ر جێگایه ئیتر له‌لێدانم كه‌وت، پێموت: "ئه‌گه‌ر بشمرى هه‌ر لێت ده‌ترسم به‌لاى قه‌بره‌كه‌شتدا تێپه‌ڕم".
ئه‌م حاڵه‌ته‌ى به‌سه‌ر (میمكه فاتمه) دا هاتوه، له‌رابردودا یه‌كێك بو له شێوازه باوه‌كانى هاوسه‌رگیریی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى خۆشحاڵیه كه له‌ئێستادا و به‌پێی ده‌قی هه‌موار كراوى یاسای بارى شارستانى كارپێكراوى هه‌رێمى كوردستان و یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانیی، ئه‌م حاڵه‌ته قه‌ده‌غه‌كراوه.
له‌وباره‌وه مافپه‌روه‌ر: قادر ژه‌وان، ده‌ڵێت: "لەیاسای باری کەسی ھەموارکراوی ساڵی ٢٠٠٨ی ھەرێمی کوردستان لەبەشی چوارەم خاڵی (٥٥)ی مادەی(١٠) لە مەرجەکانی تۆمارکردنی گرێبەستی ھاوسەرگیریدا ھاتوە: (ھەر کەسێک گرێبەستی ھاوسەرگیری لەدەرەوەی دادگا ئەنجامدا ئەوا سزاکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر نیە و لە سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نیە) ئەمە ئەو واتایە دەبەخشێت کە دەبێ ھەردو ھاوسەر لەدادگا و لەبەردەمی دادوەر رێکارە یاساییەکانی ھاوسەرگیری ئەنجامبدەن".
ده‌شڵێت: شێوازه‌كانى هاوسه‌رگیریی كه له كورده‌واریی دا كراوه وه‌كو: (ژن بەژن، گەورە بەگچکە، بنەتۆ، بەزۆر بەشودان، مارەبڕینی کچ لە سەر بێشکە...ھتد) کە ھەمو ئەوانە ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان و سەرگەردانی و لەبەریەکھەڵوەشاندنەوەی خێزانن.
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئایا خۆری کشتوکاڵی دەیمی لە گەرمیان ئاوا بوە؟
-
-
بەرنامەرۆڵی هونەر لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیرییدا لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
زۆرترین بینراوەکان