
رادیۆی دەنگ
وادیاره قه‌ده‌غه‌كردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى فره‌ژنى به‌پێی یاسا له هه‌رێمى كوردستان، پیاوانى له‌هێنانى زیاد له ژنێك رانه‌گرتوه، به‌ڵكو رێگه‌و شێوازى جیاوازیان دۆزیه‌ته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایانه، دیارترین ئه‌و رێگایانه‌ش په‌نا بردنه به‌ر دادگاكانى ناوچه دابڕێنراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه.
ئه‌گه‌رچی یاسای باری شارستانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار كرا كه رێگه‌یه‌كى زۆر ته‌رسكى هێشته‌وه بۆ هێنانى زیاد له‌ژنێك بۆ پیاوان، به‌ڵام ئه‌م یاسایه به‌ته‌نیشتیه‌وه بوار و رێگه‌ى تر‌ى هێشتوه‌ته‌وه كه‌پیاوان ده‌یقۆزنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ژنان وه‌كپێویست سودمه‌ند نابن له یاساكه‌و پیاوه‌كانیان پێشێلى ئه‌و مافانه‌یان ده‌كه‌ن كه بڕیار بو یاسا بۆیان بپارێزێت.
به‌فراو، ناوى خوازراوى ئافره‌تێكه كه مێرده‌كه‌ى له‌یه‌كێك له‌دادگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ژنى به‌سه‌ردا هێناوه، ئه‌و كه‌دانیشتوى ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به‌كه‌لاره، خاوه‌نى ٣ مناڵه. به‌م جۆره چیرۆكى خۆى باسكرد: "مێرده‌كه‌م مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵم تا ده‌هات خراپ ده‌بو، كه‌متریش ده‌هاته ماڵه‌وه، واى لێهات مه‌سروفیشمان نه‌كات. دواى ماوه‌یه‌ك بۆم ده‌ركه‌وت ژنى تر‌ى هیناوه".
رونیشیكرده‌وه: كه زانیم مێرده‌كه‌م بێ ئاگادارى و پرسى من ژنى تر‌ى هێناوه، سكاڵام له‌سه‌ر تۆماركرد.
به‌پێى یاسا، پیاو ده‌بێت له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا مه‌سروفى ژنه‌كه‌ى بكات، به‌ڵام به‌شێك له‌و پیاوانه‌ى ژنى دوه‌م ده‌هێنن دواى ماوه‌یه‌ك مه‌سروفى ژنى یه‌كه‌م ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا له‌و ژنانه ده‌كات په‌نا ببه‌نه به‌ر دادگا.
وه‌ك (به‌فراو) وتى:"من داواى جیابونه‌وه ناكه‌م، چونكه من مناڵم هه‌یه‌و ده‌مه‌وێت له‌ماڵه‌كه‌ى خۆم بژیم ومێرده‌كه‌م مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵم باشبیت ومه‌سروفم بكات".
لوئه‌ى سه‌لیم، پارێزه‌ر، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه له‌حاڵه‌تى هێنانى ژنى دوه‌م دا، پیاو مه‌سروفى ژنى یه‌كه‌مى نه‌كرد ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته دا ژن ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات، "چونكه پیاو هه‌ر ده‌بێت نه‌فه‌قه‌ى ژنه‌كه‌ى بدات".
به‌شیكى تر له‌ژنان له‌كاتى هێنانى ژنى دوه‌م له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه، به‌ناچارى ره‌زامه‌ند بون و دواتر هه‌ر به‌جیابونه‌وه له‌هاوسه‌ره‌كانیان كوتایى به‌ژیانى هاوسه‌رگیریان هاتوه.
سارا، ناوى خوازراوى ژنێكى تره كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه و خاوه‌نى 2 مناڵه. ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه مێرده‌كه‌ى له‌یه‌كێك له‌داگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ژنى به‌سه‌ردا هێناوه. ده‌ڵێت: "مێرده‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌یوت من ده‌مه‌وێت ژن بێنم، منیش هه‌میشه ناڕه‌زامه‌ند بوم، به‌ڵام دواجار كه بڕیاریدا ژن بێنێت من هیچم پێ نه‌كرا و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌و ژیانه‌ى خۆم به‌رده‌وام بم رازى بوم به‌م كاره، هاوسه‌ره‌كه‌شم له‌یه‌كێك له دادگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ژنى به‌سه‌رم هینا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كه له‌یه‌ك ماڵ ده‌ژیاین به‌رده‌وام كیشه‌مان هه‌بو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و ژنه‌كه‌ى، بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌م له من جیابوه‌وه‌و ئیستاش من له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانم له‌ماڵى باوكم ده‌ژیم".
به‌شیك له‌و ژنانه‌ى كه مێرده‌كانیان ژنیان به‌سه‌ر دا ده‌هێنن دواى ماوه‌یه‌ك كه مێرده‌كه‌كانیان به‌خراپى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن ئه‌مانیش به‌ناچارى په‌نا بۆ دادگا ده‌به‌ن وسكاڵا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا سكاڵاى ئه‌م ژنانه هیچ ئه‌نجامێكى ده‌بێت؟
له‌وباره‌وه (لوئه‌ى سه‌لیم) وتى: "ئه‌و ژنه‌ى مێرده‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگاكانى هه‌رێم ژنى به‌سه‌ر هاتوه كاتێك لێره سكاڵا ده‌كات هیچ شتێكى واى ده‌ست ناكه‌وێت، مه‌گه‌ر داواى جیابونه‌وه بكات به‌وه‌ى نه‌یزانیوه هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنى هێناوه".
مه‌رجه‌كانى هێنانى ژنى ده‌وه‌م له یاسای باری شارستانى كارپێكراو له هه‌رێمى كوردستان دا وه‌ك (لوئه‌ى سه‌لیم) رونیكرده‌وه، بریتییه له‌وه‌ى كه‌ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێكى تیا جێبه‌جێ بكرێت، له‌وانه: "ده‌بێت ره‌زامه‌ندى دادوه‌رى له‌سه‌ربێت، ژنه‌كه نه‌خوشیه‌كى هه‌بێت رێگرى له‌پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریى بكات یان نه‌زۆك بێت ئه‌مه‌ش به‌پێى راپۆرتى پزیشكى بسه‌لمێندرێت، تواناى دارایى باشبێت و ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنێت، به‌ڵێننامه‌ى ده‌ستنوس بداته داده‌وه‌ر به‌وه‌ى عه‌داله‌ت بێت له‌نیوانیان له‌روى مادى و مه‌عنه‌وییه‌وه". ئه‌و پاریزه‌ره رونیشیكردوه: هه‌مو ئه‌م مه‌رجانه‌ش به مه‌رجیكى تره‌وه گرێدراوه كه له‌خواره‌وه‌ى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیریى ژنه‌كه مه‌رجى دانه‌نابێت بو پیاوه‌كه كه‌ژنى به‌سه‌ردا نه‌هێنێت.
له‌دواى ئه‌م مه‌رجانه‌ش ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ژنى هێنا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنى یه‌كه‌م سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركرد، وه‌ك ئه‌و پاریزه‌ره وتى: "ئه‌و پیاوه حوكم ده‌درێت له‌شه‌ش مانگ تا ساڵێك و به‌غه‌رامه‌كردنى 10 ملیۆن دینار".
رونیشیكردوه: "ئه‌م ئاسته‌نگانه رێگرى بو ئه‌و پیاوانه دروستنه‌كردوه كه ده‌یانه‌وێت ژن بێنن، چونكه ئه‌وان په‌نا بۆ دادگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌به‌ن، بۆیه ده‌كرێت بڵێم ئه‌م حاڵه‌ته پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه، چونكه ئێستا پیاوان له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگاكانى هه‌رێم به‌ئاسانى ژن دێنن".
هێنانى ژنى دوه‌م جگه له‌حه‌ز و ئاره‌زوى پیاوان، زۆرجار وه‌كو چاو له‌چاو بڕكێ و لاسایكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بینرێت.
به‌شێكى هۆكارى زیادبونى هێنانى ژنى دوه‌م، بۆ هاتنى به‌لێشاوى ئاواره عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕ و ناخۆشیانه‌ى روبه‌روى ده‌بنه‌وه رو له كوردستان و له‌نێویشیاندا گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
پارێزه‌ر: لوئه‌ى سه‌لیم، ئه‌م زانیاریه‌ى جه‌خت لێكرده‌وه‌و وتى: "ئه‌م حاڵه‌ته وایكردوه خه‌ڵكێكى زۆر رو لێره بكه‌ن و به‌شێكیان بێ كه‌سوكار و ده‌ستنه‌ڕون، یان ئه‌و كچانه‌ى ده‌گه‌نه ته‌مه‌نێك پێیان ده‌ڵێن قه‌یره یان گه‌وره كچ یان ئه‌وانه‌ى بێوه‌ژنن و مێرده‌كانیان له‌ئه‌نجامى شه‌ڕ دا كوژراون، له‌م كاته‌شدا ئه‌و پیاوانه‌ى ژن ده‌هینن ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌قۆزنه‌وه‌و بڕه پاره‌یه‌كى كه‌متر خه‌رج ده‌كه‌ن له هاوسه‌رگیریی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه، بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكارێكى تر‌ى زیادبونى رێژه‌ى فره‌ژنییه".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرۆڵی هونەر لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیرییدا لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
-
بەرنامەبایکۆتی دەوام و کاریگەریی لەسەر کاروباری فەرمانگە و هاوڵاتیان
-
زۆرترین بینراوەکان