
رادیۆی دەنگ
ئه‌گه‌رچی به‌شێكى زۆر له كچان تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌كاردێنن، به‌ڵام هه‌تائێستا ناتوانن به ئازادیی ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر ترس له به‌كارهێنانى له‌لایه‌ن كه‌سانى دیكه‌وه، ناتوانن وێنه‌كانى خۆیان به ئازادیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بڵاوبكه‌نه‌وه.
زریان سه‌رحه‌د، ته‌مه‌ن (24) ساڵ، سه‌باره‌ت به دانانى وێنه‌ى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ڵێت: "به‌هیچ جۆرێك ئاماده نیم وێنه‌ى خۆم یاخود خێزانه‌كه‌م له (Facebook) دابنێم".
وتیشى: "ئه‌گه‌رچى هاوسه‌ره‌كه‌م رازییه وێنه‌كانم بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵام له ترسى بردنى وێنه و به‌كارهێنانى بۆ مه‌به‌ستى تر، تائێستا بیرم له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانم نه‌كردوه‌ته‌وه."
تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "فه‌یسبووك"، به یه‌كێك له به‌رفراوانترین تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌نرێت له كوردستان، تادێت ژماره‌ى به‌كارهێنانى زیاد ده‌كات، تاكێكى زۆرى به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه به‌تایبه‌ت كچان، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌شێك له كچان جورئه‌تى ئه‌وه ناكه‌ن وێنه‌و ناوى راستى خۆیان به‌كاربهێنن.
سێبه‌ر ساڵه‌ح، (24) ساڵ، كه خوێندكارى دوا قۆناغى زانكۆى گه‌رمیانه، بۆ (نه‌وژین) ده‌ڵێت: "به بۆچونى خۆم و خێزانه‌كه‌م دانانى وێنه‌كانم ئاساییه, به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه له ترسى هاككردنى ئه‌كاونته‌كه‌م و بردنى وێنه‌كانم و خراپ به‌كارهێنانى، بڵاویان ناكه‌مه‌وه".
وه‌ك (سێبه‌ر) ئاماژه‌ى پێدا: ترسى سه‌ره‌كى كچان له به‌كارنه‌هێنانى ناوى خۆیان و وێنه‌كانیان، ترسێكه له‌وه‌ى كه نه‌بادا له‌لایه‌ن كه‌سانى دیكه‌وه و بۆ فشارخستنه سه‌ریان، وێنه‌كانیان به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش وایلێكردون له برى وێنه‌ى خۆیان، وێنه‌ى ئه‌كته‌ر و كه‌سه بیانیه ناوداره‌كان به‌كاربهێنن، وه‌ك چۆن ئه‌و هه‌مان شتى كردوه.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌م كچانه‌وه، كچانى دیكه هه‌ن كه باوه‌ڕى ته‌واویان به‌خۆیان هه‌یه‌و وێنه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و لێناگه‌ڕێن ترس و دڵه‌ڕاوكێ، وایان لێبكات له چێژبینین له‌به‌كارهێنانى ته‌واوه‌تى ئه‌و تۆڕانه بێبه‌شیان بكات.
كه‌نار حسێن، ته‌مه‌ن (25) ساڵ، وتى: "من زۆر ئاساییه به‌لامه‌وه كه وێنه‌ى خۆم و خێزانه‌كه‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بكه‌مه‌وه به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك، به‌ڵكو بڵاویشم كردوه‌ته‌وه".
وتیشى: "تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى دانانى وێنه‌كانمه‌وه توشى هیچ كێشه‌و گرفتێك نه‌بومه‌ته‌وه، به‌لاشمه‌وه زۆر ئاساییه كه‌وا كچان وێنه‌كانى خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ئه‌م ترسه نه‌مێنێ له‌ناو كچاندا."
به‌راى توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌م پرسه گرێدراوه به‌و تێڕوانینه‌ى كه‌تائێستا له‌باره‌ى ژنان له كۆمه‌ڵگادا بونى هه‌یه‌و وایكردوه نه‌توانن به‌شى پێویست ئازاد بن له پیاده‌كردنى مافه‌كانیان.
به‌كر محه‌مه‌د، وتى: "تاكى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و ئاسته رۆشنبیرییه‌ى كه كچان بتوانن به ئازادى وێنه‌كانى خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه."
وتیشى: "زۆرینه‌ى كچانى ئێمه له ترسى ئه‌وه‌ى كه كه‌سێك داواى هاورێیه‌تى لێبكات و قه‌بوڵى نه‌كات وێنه‌كانیان ببرێت و به‌كاربهێنرێت، بۆیه نا‌وێرن وێنه‌كانیان دابنێنن."
رۆژنامه‌نوسێكیش له‌كۆمێنت دان له‌باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه، پێیوایه تێڕوانینی كۆمه‌ڵگا بۆ ره‌گه‌زی مێ، تێڕوانینێكى سێكسییه نه‌ك مرۆیی.
شنه محه‌مه‌د، كه‌هاوكات چالاكوانى مه‌ده‌نیشه، وتى: "به‌داخه‌وه تائێستا و له‌م سه‌رده‌مى جیهانگیرى و ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا و به‌كارهێنانى تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌لایه‌ن كچانه‌وه، تێڕوانینى تاكى كورد بۆ ئه‌و كچانه‌و بۆ یه‌كتر، تێروانینێكى سێكسییه نه‌ك مرۆڤ بون، تێروانینێكى ژن و پیاوانه‌یه نه‌ك ژیان دۆستى نه‌ك مرۆڤانه‌و جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ى هه‌م ژن و هه‌م پیاو مرۆڤن و یه‌كسانن".
وتیشی: "باجى ئه‌م تێڕوانینه‌ش به‌زۆرى ئافره‌ت داوییانه‌و ده‌یده‌ن".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرۆڵی هونەر لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیرییدا لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
-
بەرنامەبایکۆتی دەوام و کاریگەریی لەسەر کاروباری فەرمانگە و هاوڵاتیان
-
زۆرترین بینراوەکان