
رادیۆی دەنگ
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نى ته‌نها 20 ساڵه‌و هێشتا رێیه‌كى دورى له‌ژیان له‌به‌رده‌م دا ماوه، به‌ڵام هه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌وه به گوێی (ده‌ریا) دا ده‌درێت، كه قه‌یره‌یی خراپه‌و باش نییه كچ قه‌یره بێت، ئه‌مه‌ش بارێكى ده‌رونی له‌باره‌ى ئه‌و وشه‌وه له‌لا دروست كردوه.
ئه‌و كه خوێندكارى زانكۆیه ده‌ڵێت: "كچان به گشتى له قه‌یره‌بون ده‌ترسن، ره‌نگه به‌شێكى زۆریشیان له واتاى وشه‌كه هه‌ر تێنه‌گه‌ن،".
قه‌یره‌یی یان قه‌یره بون، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و كچانه به‌كاردێت كه‌پاش به‌سه‌ربردنى ته‌مه‌نێك، به‌ڵام نه‌چونه‌ته نێو ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه. به‌گشتى كۆمه‌ڵگا تیڕوانینێكى په‌سه‌ندى نییه بۆ ئه‌و كچانه، هه‌ربۆیه ئه‌م بابه‌ته وه‌كو مۆته‌كه‌یه‌كى لێهاتوه بۆ كچان.
ده‌ریا، ئه‌و كچه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه قسه‌ى بۆ كردین، باسله‌وه‌ده‌كات كه خێزانه‌كان هه‌ر له‌مناڵیه‌وه كچان له‌م حاڵه‌ته ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. وتى: "خێزان و كۆمه‌ڵگا هه‌رله مناڵیه‌وه ئه‌وه‌ى به گوێى كچاندا خوێندوه كه قه‌یره‌بون شتێكى خراپه، قه‌یره‌بون به‌واتاى دۆڕان ده‌زانن دۆڕان له گه‌نجێتى و جوانى و ژیان".
ئه‌و كچه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه كچانى ئێمه شه‌رمن په‌روه‌رده‌كراون، بۆیه كاتێك بیانه‌وێ هاوسه‌رگیرى بكه‌ن شه‌رم له خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌به‌ستن به بریارى خێزانه‌كانیانه‌وه. وتى: "زۆرێك له كچان ناخیان كردوه به گۆڕستانێك بۆ ئه‌و به‌ڵێ و نه‌خێرانه‌ى كه نه‌یانكردوه له كۆتایدا به قه‌یره‌ى ماوه‌ته‌وه".
به‌شێكى زۆرى كچان پێیان وایه كه قه‌یره‌ى ژیانى زۆربه‌ى كچانى ناخۆش كردوه چونكه ئه‌گه‌ر كچێك تا ته‌مه‌نێكى دیارى كرا‌و نه‌چێته پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه ئه‌وا روبه‌روى چه‌ندین پرسیار و تانه‌و ته‌شه‌رى ده‌وروبه‌ر ده‌بێته‌وه .
شیرین محه‌مه‌د، (25)ساڵ، ده‌رچوى زانكۆیه، ده‌ڵێت: "به هیچ جۆرێك ره‌وا نیه وشه‌ى قه‌یره بدرێته پاڵ ئه‌و كچانه‌ى كه ده‌رفه‌تى هاوسه‌رگیرییان بۆ نه‌ره‌خساوه له كاتى گونجاو‌دا، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نیا بیركردنه‌وه‌ى كه‌لتورێكى هه‌ڵه‌یه".
وتیشى: "پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى فرسه‌تێكه مه‌رج نیه ته‌مه‌نێكى دیاریكراوى هه‌بێت، به‌ڵكو مرۆڤ تا ته‌مه‌نێكى زیاتر بژیت زیاتر تێده‌گات و باشتر بیرده‌كاته‌وه و ده‌توانێت بناغه‌ى خێزانێكه سه‌ركه‌وتو بنیات بنێت".
به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ى كه‌واده‌كات ژنان زیاتر بترسن له قه‌یره بون، ئه‌وه‌یه كه چانسی هاوسه‌رگیردنێكى دڵخوازانه‌یان له‌لا كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر به‌وهۆیه‌ى به قه‌یره هه‌ژمار نه‌كرێن و ناو نه‌برێن، هاوسه‌رگیرییه‌ك ده‌كه‌ن كه دواتر كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات.
نه‌سرین، ناوى خوازراوى ژنێكى (47) ساڵى دانیشتوى كه‌لاره، باسی له‌وه‌كرد كه به هۆى ماڵه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات و یارمه‌تیده‌رى دایك و براكانى بوه.
وتی: "براكانم ئه‌وه‌ى ویستیان به‌ده‌ستیان هێناو هه‌ریه‌كه‌یان بون به‌خاوه‌نى بروانامه‌ى خۆیان و ئێمه‌ى كچه‌كانیش بروانامه‌ى (قه‌یره)بونمان وه‌رگرت له لایه‌ن خێزانه‌كه‌م و كۆمه‌ڵگاوه".
نه‌سرین به چاوى پر له فرمێسكه‌وه درێژه‌ى به قسه‌كانى دا‌و وتى: "كاتێك ته‌مه‌نم بو به (38)ساڵ به زۆركردنى ماڵه‌وه ناچار بوم شو به پیاوێكى ژن ته‌ڵاقدراو بكه‌م كه هیچ له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌ده‌گونجاین ساڵێك تێپه‌رى نه‌كردبو له‌یه‌ك دى جیابوینه‌وه".
جیاواز له هۆكاره‌كه‌ى (نه‌سرین)، چالاكێكى بوارى ژنان چه‌ند خاڵێكى تر به‌هۆكارى قه‌یره‌بونى كچان ده‌زانێت.
شنه محه‌مه‌د، چالاكى بوارى ژنان، وتى: "چه‌ندین هۆكار هه‌ن وه‌ك: رێگرى خێزانى و ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى خوێندن، وه‌ستان له‌سه‌ر بریارى خێزان، خۆشه‌ویستى یه‌ك لایه‌نه له هه‌موشى گرنگتر خراپى بارى ئابورى و قه‌یرانى داراییه، كه پێكهێنانی ژیانى هاوسه‌رگیری به‌شێكى زۆرى گه‌نجانى ئێمه‌ى په‌كخستوه".
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌نیه كچان بۆ قه‌یره ده‌بن، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه بۆچی كۆمه‌ڵگا به‌مشیوه خراپ و شه‌رمهێنه‌رانه له قه‌یره بون ده‌ڕوانێت؟
كارزان فوئاد، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌مشێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: "ترسى قه‌یره‌بون ترسێكه كۆمه‌ڵگه بۆى دروست كردون به بیانوى ئه‌وه‌ى كه ئافره‌ت ناتوانێت بژیت گه‌ر له ژێر سێبه‌رى پیاوێكدا نه‌بێت".
وتیشى: "كچانى ئێمه له ترسى تانه‌و ته‌شه‌رى ده‌وروبه‌ر و چاندنى ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ى له ژێر ناوى قه‌یره‌بوندا كه هه‌ر له مناڵییه‌وه له دڵ و ده‌رونى كچاندا دروستیان كردوه و ناچاریان كردون كه له ته‌مه‌نێكى كه‌مدا هاوسه‌رگیرى پێك بهێنن و بێبه‌شیان بكه‌ن له‌و خه‌ون و خولیایانه‌ى كه هه‌یانه".
به هه‌مان شێوه، (شیرین)یش ده‌ڵێت: "كچان به‌گشتى و به‌تایبه‌ت ئه‌و كچانه‌ى كه پێیان ده‌وترێت قه‌یره، پێویسته گوێ به‌و قسه‌و تێڕوانینانه نه‌ده‌ن، چونكه زۆرێك له‌وان خاوه‌نى توانا و شاره‌زایی باشن و ده‌توانن داهێنان بكه‌ن و گۆرانكارى له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن و بگه‌ن به خه‌ون و خولیاكانیان".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
-
بەرنامەبایکۆتی دەوام و کاریگەریی لەسەر کاروباری فەرمانگە و هاوڵاتیان
-
-
بەرنامەرێکارەکانی ژینگە بەرامبەر بە کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا دروستن؟
-
زۆرترین بینراوەکان