
رادیۆی دەنگ
شیربایى "شیروایی" نه‌ریتێكى كورده‌وارییه و له دێر زه‌مانه‌وه بونى هه‌بوه، كاتێك كچێك به شو ده‌درێت له به‌رامبه‌ردا برێك پاره ده‌درێت به خێزانى كچه‌كه، ئه‌م نه‌ریته وه‌هالێكده‌درایه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌كاڵاكردنى ژنانه، هه‌ربۆیه سه‌ركۆنه‌یه‌كى زۆر كرا هه‌تا له‌ئێستا دا به‌ته‌واوى كاڵ بوه‌ته‌وه.
مه‌یاس كه‌ریم، دانیشتوى گوندێكى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لاره كه زیاتر له بیست ساڵه ژیانى هاوسه‌رى پێك هێناوه، به‌مشێوه‌یه باس له چۆنیه‌تى هاوسه‌رگیرى و شیرباییه‌كه‌ى و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تاى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م ژن به ژن ده‌ستی پێكرد به‌ڵام دواتر براكه‌م په‌شیمان بوه له‌و كچه‌ى بۆى دانرابو".
وتیشى: "ئه‌و پاره‌ییه‌ى كه وه‌ك شیربایه‌ى بۆم دانرابو له كاتى هاوسه‌رگیریه‌كه‌م دام به براكه‌م بۆ هێنانى ژنێكى دیكه، به‌ڵام ئه‌و بۆى گه‌ڕاندمه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و بره پاره‌یه هه‌ق به منه".
جیاواز له خاتو مه‌یاس، (په‌خشان عه‌لى) كه زیاتر له چوارده ساڵه ژیانى هاوبه‌شى پێك هێناوه به‌شێك له‌و شیرباییه‌ى كه پێیدراوه دراوه به ژن بۆ براكه‌ى قسه بۆ (نه‌وژین) ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و بره پاره‌یه‌ى كه وه‌كو شیربایى پێمدرا له‌لایه‌ن باوكمه‌وه كرا به دوبه‌شه‌وه به‌شێكى بۆ خۆم و به‌شه‌كه‌یترى دا به ژن بۆ براكه‌م".
وتیشى: "پێدانى ئه‌و بره پاره‌یه بۆ ژن هێنانى براكه‌م به ئاره‌زوى خۆم نه‌بوه و باوكم بڕیارى له‌سه‌ردا، منیش نه‌متوانى له قسه‌ى ده‌ربچم".
له روى ئاینیه‌وه وه‌ك زانایه‌كى ئاینی ئاماژه‌ى بۆكرد، بردنى پاره‌ى شیربایی كچ له لایه‌ن باوكه‌وه یاخود بۆ هێنانى ژن بۆ برا به‌كاربهێنرێت یان هه‌ر هۆكارێكى دیكه نادروسته و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌لا سه‌ردار باشكى، پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى ئه‌بو به‌كرى سدیق له‌كه‌لار، سه‌باره‌ت به بردنى شیربایى كچان له‌لایه‌ن باوانه‌وه به‌مجۆره بۆ (نه‌وژین) قسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئافره‌ت له ئاینى ئیسلامدا نرخ و به‌هاى خۆى هه‌یه كاتێك كه ئافره‌تێك به‌شو ده‌درێت پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌ق و مافى پێبدرێت كه شوى پێده‌كات، ئه‌ویش خۆى له شیروایدا ده‌بینێته‌وه كه له ئێستادا كاڵبوه‌ته‌وه و بونى نه‌ماوه".
وتیشى: "ئه‌و شیرباییه‌ى كه ده‌درێت به كچان ته‌نانه‌ت بۆ هاوژینى خۆشى حه‌رامه كه بیبات چ جا له‌لایه‌ن باوانه‌وه ببرێت، بۆیه بردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه به هه‌مو جۆرێك حه‌رامه و سزاى توندى قیامه‌تى بۆ دانراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئێمه وه‌كو مامۆستایانى ئاینى له رابردودا چه‌ندینجار له وتاره‌كانماندا خه‌ڵكمان وشیار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكى ئه‌و وشیاركردنه‌وه‌یان به هه‌ند وه‌ر نه‌ده‌گرت".
له روى یاساییه‌وه یاسایه‌ك نیه تایبه‌ت بێت به شیربایی، ئه‌وه‌شى كه هه‌یه ته‌نها یۆ ماره‌ییه چونكه شیربایی ته‌نها نه‌ریتێكى كورده‌وارییه و وه‌ك دیارى به كچى به‌شو دراو ده‌درێت.
پاریزه‌ر (ئاریان عوسمان) قسه بۆ (نه‌وژین) ده‌كات و ده‌ڵێت: "یاسایه‌ك نیه تایبه‌ت بێت به شیربایى، ته‌نها یاسایه‌ك هه‌یه ئه‌ویش بۆ ماره‌ییه".
وتیشى: "به پێى ئه‌حكامه‌كانى ماده‌ى (19) له برگه‌ى (2) له یاساى (155)ى ساڵى 1959 ى هه‌ماركراوى یاساى بارى كه‌سێتیدا هاتوه ئه‌م یاسایه ته‌نها بۆ ماره‌ییه، بۆیه هیچ یاسایه‌ك نیه بۆ شیربایى".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له ژنان به شتێكى ئاسایى ده‌زانن كه شیرباییه‌كه‌یان بدرێت به ژن بۆ براكه‌یان، وه‌ك (باخان فه‌تاح).
باخان، یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه شیرباییه‌كه‌ى دراوه به ژن بۆ براكه‌ى و ده‌ڵێت: "من به ئاره‌زوى خۆم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌م دا به براكه‌م تاوه‌كو ژنى پێبهێنیت، هه‌ر بۆیه براكه‌م له دواى ئه‌وه‌ى كه ژنى هێنا و بارى دارایی باش بو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ گه‌ڕاندمه‌وه".
له روى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، بردنى مافى هه‌ر كچێك له كاتى هاوسه‌رگیرى لێكه‌وته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دواى خۆیدا هێناوه .
توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى (سادق ئه‌حمه‌د) باس له لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانى ئه‌م دیارده‌یه ده‌ڵێت: "بیگومان بردنى شیربایی له‌لایه‌نى باوانى كچانه‌وه كاریگه‌رى ده‌رونى خراپ به‌جێده‌هێڵێت و ئه‌و كچه‌ش هه‌میشه له بارێكى ده‌رونى قورس‌دا ده‌بێت، بۆیه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه فرۆشراوه".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئایا خۆری کشتوکاڵی دەیمی لە گەرمیان ئاوا بوە؟
-
-
بەرنامەرۆڵی هونەر لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیرییدا لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
زۆرترین بینراوەکان