
رادیۆی دەنگ
پاش چه‌ندین ساڵ له‌خۆشه‌ویستیی، (سه‌ناریا) نه‌یتوانى به‌و كوڕه بگات كه دڵخوازیی بو، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ره‌دكرایه‌وه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا بكات، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوه كه باوكی پێیوابوه ئه‌و كوڕه‌و خێزانه‌كه‌ى "له‌ئاستى ئێمه‌دا نین!".
سه‌ناریا، وتى: "باوكم پێیوتوم ده‌زانم تۆ ئه‌و كوڕه‌ت به دڵه‌و خۆشتده‌وێت و كه‌سێكى باشه، به‌ڵام چونكه ئه‌وان له عه‌شیره‌تێكى به‌ناوبانگ نین و له ئاستى ئێمه‌دا نین، ئه‌گه‌ر تۆ شو به‌و كوڕه بكه‌ى ئه‌وا حه‌یاى من ده‌به‌ى".
چیرۆكى سه‌ناریا، یه‌كێكه له ده‌یان چیرۆكه‌كانى رێگه‌گرتن له كچان بۆ ئه‌وه‌ى به خواستى خۆیان هاوسه‌رگیریی بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی باسله‌وه‌ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌كى باش به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون له مافه‌كانى ژنان به‌ده‌ستهاتوه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا كچانى دیكه‌و زۆر هه‌ن كه یه‌كێك له گرنگترین و ساده‌ترین مافه‌كانی ژیانیان له‌لایه‌ن خێزانه‌وه لێده‌ستێنرێت.
هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان، به‌هۆكارى جیاوازى پله‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی یاخود ئابوریی و یان جیاوازی شوێن و ناوچه‌و هۆز و بنه‌ماڵه، رێگریی ده‌كه‌ن كچه‌كانیان شو به‌و كوڕانه بكه‌ن كه دڵخوازی خۆیانن.
سه‌ناریا، كه‌ناوى خوازراوى كچێكى ته‌مه‌ن (29) ساڵه، له‌درێژه‌دان به چیرۆكه‌كه‌ى بۆ (نه‌وژین)، وتى: "له‌دواى گریانێكى زۆر و تكاكارییه‌كى زۆرى خۆم و خێزانه‌كه‌شم بۆ باوكم بۆ ئه‌وه‌ى رازى بێت به دڵخوازى خۆم بگه‌م، به‌ڵام باوكم به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تى ده‌كرده‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ى جاره‌كانى پێش‌و ئه‌وه‌ى دوباره ده‌كرده‌وه كه بنه‌ماڵه‌ى ئه‌وان له ئاستى ئێمه‌دا نیین".
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هاوشێوه‌ى جیاوازی ئاست و پله‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی، هه‌ندێكجار هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى كچان نه‌گه‌ن به‌خه‌ونى هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه‌ى خۆشیان ده‌وێت.
شانیا، ناوى خوازراوى كچێكى دیكه‌ى دانیشتوى گه‌رمیانه، به‌حه‌سره‌تێكى زۆره‌وه باسى له‌ده‌ستدانى دڵخوازه‌كه‌ى كرد "بۆ ماوه‌ى (13) ساڵ كه‌سێكم خۆش‌ویست و بڕیارى ئه‌وه‌مان دا كه بۆ یه‌ك بین، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى رابردوى نێوان خێزانه‌كانمان، هیواى پێكه‌وه بونمان بۆ هه‌میشه له دڵماندا ناشت".
وتیشى: "رق و كینه‌ى رابردوى خێزانه‌كه‌م بۆ ئه‌و خانه‌واده‌یه رۆڵی سه‌ره‌كى هه‌بو له دیاریكردنى چاره‌نوس و داهاتوى من، ئه‌مه‌ش بوه هۆى ئه‌وه‌ى من بۆ هه‌میشه ئه‌و كوڕه له‌ده‌ست بده‌م".
به‌خه‌مبارییه‌كى قوڵیشه‌وه وتى: "ئه‌و هیوایه‌ى كه چه‌ندین ساڵه هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌ین، بۆ هه‌میشه وه‌ك گوڵێك هه‌ڵوه‌رى و هه‌رگیزاوهه‌رگیز نایه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و ژیانى هاوبه‌شى پێكهێنا و منیش له حه‌سره‌تى چاوه‌ڕوانى ژیان دا ماومه‌ته‌وه".
زۆرێك له دایكان و باوكان پاساوى ئاینى ده‌هێننه‌وه له‌رێگریی كردن له به‌شودانى كچه‌كانیان، ئه‌ویش به بیانوى ئه‌وه‌ى كه مافیان هه‌یه له دیاریكردنى چاره‌نوسى كچه‌كانیان، به‌ڵام زانایه‌كى ئاینی، ئه‌م پاساوه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
سه‌لام مه‌جید، مامۆستاى ئاینیی، بۆ (نه‌وژین) ده‌ڵێت: "له ئاینی ئیسلامدا ئه‌وه هاتوه نه‌ك دایك و باوك، به‌ڵكو هیچ كه‌سێك مافى ئه‌وه‌ى نیه كه‌وا رێگرى له كچێك بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى هاوبه‌شى ژیانى، به‌مه‌رجێك پێگه‌یشتو بێت".
وتیشى: "له قورئانى پیرۆزدا هاتوه هه‌ركه‌سێك زوڵم له كچێك بكات جێگاى دۆزه‌خ ده‌بێت."
هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له شه‌رع دا هاتوه، له یاسای باری شارستانییش دا كه پرسی هاوسه‌رگیریی رێكخستوه، رێگرییكردن له كچان بۆ دیارییكردنى هاوبه‌شى ژیانیان، به سه‌رپێچیی هه‌ژمار كراوه.
پارێزه‌ر (شاڵاو حه‌مید)، له‌وباره‌وه بۆ (نه‌وژین) ده‌ڵێت: "به پێى ئه‌حكامى مادده‌ى (9) برگه‌ى (1) نابێت هیچ خزمێك یان كه‌سێكى دیكه یان خزمه‌كانى تر رێگرى له هاوسه‌رگیرى كچ یان كوڕ بكه‌ن ئه‌گه‌ر شیاوى هاوسه‌رگیرى بن و ته‌مه‌نى یاساییان تێپه‌ڕاندبێت".
وتیشى: "له روى یاساییه‌وه له ماده (9)ى برگه‌ى (2)، دو جۆر سزا دیارى كراوه بۆ ئه‌وانه‌ى رێگریی ده‌كه‌ن له هاوسه‌رگیریی, یه‌كه‌میان: هه‌ر كه‌سێك له خزمه نزیكه‌كان واته پله یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى ئه‌حكامه‌كانى برگه‌ى (1) ى مادده‌ى (9) بكه‌ن ئه‌وا سزاكه‌ى زیندانیكردنه بۆ ماوه‌یه‌ك له (2) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (5) ساڵ زیاتر نه‌بێت. دوه‌میان: ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته له پله‌یه‌ك نه‌بون، ئه‌وا سزاكه‌ى زیندانى كردن ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له (10) ساڵ زیاتر نه‌بێت."
به‌ڵام وادیاره هه‌ندێك له باوان، ته‌نها ئه‌و یاسا‌و رێسایانه ره‌چاو ده‌كه‌ن كه خۆیان دایانڕشتوه.
سه‌ناریا، ئه‌و كچه‌ى رێگه‌نه‌درا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بگات، به‌خه‌مبارییه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه باوكى له‌دواى رازیی نه‌بون به هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه، كوڕی دیكه‌ش هاتونه‌ته خوازبێنیی، به‌ڵام به‌وانیش رازیی نه‌بوه، پاساوه‌كه‌شى بۆ ره‌د كردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌و كوڕانه ئه‌وه بوه كه "خه‌ڵكى ناوچه‌ى خۆمان نین و شێوازی قسه‌كردنیان وه‌كو هی خۆمان نییه!"
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەئایا خۆری کشتوکاڵی دەیمی لە گەرمیان ئاوا بوە؟
-
-
بەرنامەرۆڵی هونەر لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیرییدا لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
زۆرترین بینراوەکان