
رادیۆی دەنگ
ئه‌گه‌ر چى به‌شێكى زۆرى كچان و ژنان هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تاییان ناوه بۆ بون به خاوه‌ن كار و ئابورى سه‌ربه‌خۆى خۆیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ناتوانن ده‌ست بۆ به‌شێك له‌و كارانه ببه‌ن كه به پیشه‌ى پیاوانه ناسراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى ئاستى رۆشنبیرى و نه‌ریتى كۆنى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه.
هاودین ئیبراهیم، ته‌مه‌ن (26) ساڵ، كه پیشه‌ى مامۆستایه وتى: "كاركرنى ئافره‌ت و هه‌بونى ئابورییه‌كى سه‌ربه‌خۆ هۆكاره بۆ ئازادى ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام بیر و بۆچونى تاكى ئێمه و قسه‌ى ده‌وروبه‌ر هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت نه‌توانێت هه‌مو كارێك بكات".
وتیشى: هیچ كارێك نیه تایبه‌ت بێت به پیاوان به‌ڵكو زۆر ئافره‌تمان هه‌یه له پیاوان به تواناترن، ته‌نها دواكه‌وتوى به‌شێك له كۆمه‌ڵگا و كه‌مى ئاستى رۆشنبیرى تاك و بیركردنه‌وه‌ى پیاو سالارییه كه نایه‌ڵێت ژنان هه‌مو جۆره كارێك بكه‌ن.
كورده بۆچونێكى جیاوازترى هه‌یه و پێی وایه :" پێویسته هه‌مو ئافره‌تان ئه‌و ئامانجه یان ئه‌و كاره‌ى كه خۆیان ئه‌یانه‌وێ ده‌ستى بۆ به‌رن، ژن واتا ژیان نه‌ك ملكه‌چى و كۆیلایه‌تى".
كورده ئه‌حمه‌د، كه ده‌رچوى په‌یمانگایه، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رۆژێك بۆ دابینكردنى بژێوى ژیانم ناچاربم كاربكه‌م ئاماده‌م سه‌یاره‌كه‌م بفرۆشم و ته‌كسیه‌كى پێبكرم و ببم به شۆفێرى ته‌كسى بۆ ئه‌وه‌ى ناچارى ده‌ستى كه‌س نه‌بم بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كانى ژیانم".
وتیشى:"راسته روبه‌روى تانه‌و ته‌شه‌رى ده‌وروبه‌ر ده‌بینه‌وه، و كۆمه‌ڵگاى ئێمه ئافره‌ت وه‌ك كۆیله ده‌بینن، ته‌نها بۆ خزمه‌تكردنى ماڵ و منداڵ چاوییان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بۆ ئامانجه‌كانمان بده‌ین."
چالاكوانێكى بوارى ژنان پێى وایه هه‌مو ئافره‌تێك ده‌توانێت خاوه‌نى كارى خۆى بێت وه‌ك هه‌مو پیاوان، به‌ڵام كۆمه‌لگا و ئاستى رۆشنبیرى تاك رێگه به‌وه نادات كه ژنان ده‌ست بۆ هه‌مو كارێك به‌رن.
له‌یلا ئه‌حمه‌د، چالاكوانى ژنان ده‌ڵێت: "كچان و ژنانى گه‌رمیان تا راده‌یه‌كى زۆر هه‌نگاوى باشیان ناوه بۆ ئه‌وه‌ى ببن به خاوه‌نى داهات و كارى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا نه‌یان توانیوه وه‌ك پێویست بێنه مه‌یدانى كار و بازار و ده‌ست بۆ ئه‌و كارانه به‌رن كه تاوه‌كو ئیستاش به (پیشه‌ى پیاوان)ه ناسراوه".
له‌یلا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌شێك له‌و كچانه‌ش كه خوێندنیان ته‌واو كردوه و نه‌یانتوانیوه كارێك بكه‌ن كه كۆمه‌ڵگه قبوڵى نیه ئه‌گه‌ر چى بێكاریش بن له ماڵه‌وه، چونكه كاركردنیش پێویستى به چونه ده‌ره‌وه و بازار هه‌یه، قسه و قسه‌ڵۆكى كۆمه‌ڵگه واى له به‌شێكى زۆرى خێزانه‌كان كردوه به داخراوى بمێننه‌وه و رێگه به كچ و خێزانه‌كانیان نه‌ده‌ن كه هه‌مو كارێك بكه‌ن.
به‌شێك له ژنان و كچان پێیان وایه سه‌ره‌راى رێگرییه‌كانى خێزان و كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئافره‌تان خۆشیان هۆكار و كه‌مته‌رخه‌من له به‌رامبه‌ر به ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان.
بانه ئه‌حمه‌د، وتى: "به‌شێكى زۆرى ژنان خۆیان هۆكارى ئه‌وه‌ن كه داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگا به سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئه‌گه‌رچى زۆرێك له خێزانه‌كان بژێوى ژیانیان به زه‌حمه‌ت دابین ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن ده‌ست له ئه‌م و ئه‌و پان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ى ئه‌وه‌یان تێدا نیه رێگه به كچ و خێزانه‌كانیان بده‌ن كه كارێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه پیداویستیه‌كانى ژیانیان دابین بكه‌ن."
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەرێکخراوەکانی ژنان چۆن پرسەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن؟
-
-
بەرنامەلە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان بە دانیشتوانی قەزای کفری چی رودەدات؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانى زیادبونى رێژەى قەڵەویی لە مناڵاندا چییە؟
-
-
بەرنامەبایکۆتی دەوام و کاریگەریی لەسەر کاروباری فەرمانگە و هاوڵاتیان
-
-
بەرنامەرێکارەکانی ژینگە بەرامبەر بە کارگەی ئاسنەکەی سەرقەڵا دروستن؟
-
زۆرترین بینراوەکان