خولێكى راهێنانى رۆژنامه‌وانى بۆ ژنان

2021/10/05    43 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق، خولێكى راهێنانی رۆژنامه‌وانیی چڕ له‌ سنورى گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى ژنانى رۆژنامه‌نوس و ئاماده‌كردنى بابه‌تى رۆژنامه‌وانى په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانى ژنان. ئاره‌زومه‌ندان ده‌توانن هه‌تا رێكه‌وتى (10/10/2021) داواكاریی پێشكه‌ش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌شداربون له‌ خوله‌كه‌دا.
 
مه‌رجه‌كان:
1. به‌شداربو ته‌مه‌نى سه‌روى 18 ساڵ بێت.
2. پابه‌ند بێت به‌ كاتى خول و ئه‌ركه‌كانى راهێنانه‌كانه‌وه‌.
3. پێشینه‌ى كارى رۆژنامه‌وانیی هه‌بێت باشتره‌.
4. ژماره‌ى به‌شداربون سنورداره‌ و به‌پشت به‌ستن به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاسته‌كان به‌شداربوان ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
 
بۆ ناونوسین و به‌شدارییكردن، ده‌توانن ناوى سیانى و ژماره‌ ته‌له‌فۆنتان بنێرن بۆ په‌یجی رادیۆی ده‌نگ له‌ فه‌یسبوك (facebook.com/radiodang)، یان په‌یوه‌ندى به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن: 07501268588
 
 
 


Radiodeng.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 3,813,292     ژمارەی میوان 4