به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ گرفته‌كانى پڕۆژه‌ى لانه‌سیتى

2021/09/11    617 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ
 
له‌باره‌ى كێشه‌و گرفته‌كانى پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى نێو پڕۆژه‌ى لانه‌ سیتى له‌ كه‌لار كه‌ به‌شى زۆرى پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو كراوه‌ و به‌شدارانى پڕۆژه‌كه‌ چونه‌ته‌ نێو خانوه‌كانیان به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ به‌رپرسیارێتى راماننه‌كردوه‌ و پێشنیارى چاره‌سه‌رى گرفته‌كانمان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
 
له‌به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆى ده‌نگدا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى روناكى شار باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییانه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌وان دایه‌ ته‌واو كراوه‌ و هیچ گرفتێكیان نیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تیش ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و ئه‌و به‌شه‌ى پڕۆژه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى ئه‌و ته‌واوى بكات.
 
له‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ گوێبیستى ته‌واوى به‌رنامه‌كه‌ بن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گرفته‌كانى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى لانه‌ سیتى.
 
 


Radiodeng.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 3,802,734     ژمارەی میوان 1