یه‌كه‌ى چاودێرى به‌دواداچون بۆ گرفته‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار ده‌كات

2021/07/05    203 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ
 
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى پێشودا ٢٤ راپۆرتى له‌باره‌ى گرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌ گه‌رمیان بلاۆكرده‌وه‌ و پاش پێدانى به‌ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دوادواچون بۆ ئه‌نجامى راپۆرته‌كان ده‌كاته‌وه‌.
 
حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار باسى له‌وه‌كرد: بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کاریگەری تەواوی لەسەر کەرتی تەندروستی هەبوە، هه‌روه‌ك په‌یوه‌ست به‌ دۆخى كۆرۆناوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد یەکێک لە گرفتەکان کە تا ئێستاش بەردەوامە لە ناو خەڵکی گەرمیان سەردانی کردنی نۆرینگە ئەهلیەکانی کارمەندانی تەندروستیە کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بەناوی چارەسەر پێیان دەدرێت لەوێ نەخۆشەکە دەگاتە خراپترین دۆخ کاتێک دەهێندرێتە نەخۆشخانەی قەڵا ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر بەرزی رێژەی مردنی توشبوانی نەخۆشیەکە.
 
له‌باره‌ى راپۆرته‌كانى دیكه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرییه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: گرفتی بینا وەک خۆی ماوەتەوە، کە یەکێکە لە کێشە سەرکیەکان نەخۆش باجی گەورەی داوە لەوڕوەوە.
 
ئه‌وه‌شیخسته‌رو: لە بارەی پرسی دەرمان کۆمەڵێک گرفت هەیە و ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت ئەوەیە کە لیستی ئەو دەرمانانەی نێردراوە بۆ کڕین و دابینکردن هی ١٥ ساڵ پێش ئێستا بوە، لیسته‌كه‌ نوێكراوه‌ته‌وه‌ داوامانکردوە پەیڕەوی ئەو لیستە بکرێت کە ناردومانە بۆ کۆگای گشتی دەرمان.
 
له‌باره‌ى ژمارەی پزیشکه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار وتى: زۆرباشە لە ئێستادا پسپۆڕیەکان بەردەستن، بەشی نەشتەرگەری بەهۆی کۆمەڵێک گرفتەوە کە ستافەکەی باسی دەکەن ناتوانن ژمارەیەکی زۆر نەشتەرگەری بکەن رۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ نەشتەرگەری تێدادەکرێت بۆ ئەوەش ئامادەکاریمان کردوە بۆ چارەسەری کێشەکانیان.
 
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌: كه‌ ژمارەی پزیشكی نیشتەجێ خولاو بۆ گەرمیان لە ١٢ پزیشکەوە کراوە بە ١٧ و ژمارەی پزیشکی نیشتەجێێ دێرین لە یەک پزیشکەوە کراوە بە ٦ پزیشک.
 
لە دەرئەنجامی ئەو راپۆرتەی کە تایبەت بو بە ژینگەی نەخۆشخانەکە، حارس محه‌مه‌د، وتى: کۆمەڵێک کارمانکردوە لەوانە کۆبونەوە لەگەڵ بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار، بۆ زیادکردنی سەوزایی ناو نەخۆشخانەکە.
 
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار نایشارێتەوە کە کەرتی گشتی تەندوستی پشتگوێ خراوە، بودجەی بۆ خەرج ناکرێت بەشێوەیەکی کەم پارەی بۆ خەرجدەکرێت، لایەنێک نیە بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخەی تەندروستی تێکەوتوە بگرێتە ئەستۆ، چونکە ئێستا رێکخراوەکان و خێرخوازان بون بە فریاد رەس لە هەندێک بارودۆخدا.
 
 
 
 


Radiodeng.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 3,802,751     ژمارەی میوان 12